دوای ئەوەی کە دەوڵەت باخچەلی، ڕێبەری جووڵەی نەتەوەیی هۆشداریی دا لە ئەگەری بەڕێوەنەبردنی ڕێککەوتننامەی 10 ی مارسی 2025 سەبارەت بە تێکەڵ بوونی هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە لە ئەرتەشی سووریا، ئەنقەرە و دیمەشق پێکەوە هێرش دەکەنە سەر کوردی سووریا، تونجەر بەکران هاوسەرۆکی دەم پارتی، کاردانەوەیەکی توندی بە ئەو لێدوانە تێکەڵ بە هەڕەشە نواند. ناوبراو جەختی کرد بە بێ دەستەبەر کردنی بەرچاوی ئاسای و چوارچێوەی مافی ڕوون، داواکاری " خۆتان ڕادەست بکەن" نە لەگەڵ دادپەروەری و نە لەگەڵ ئاشتی یەک ناگرنەوە و ڕێگای بەردەممان گفتوگۆ و ئەزموونە جیهانییەکانە.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد: کێشەکان بە هەڕەشە چارەسەر نابن؛ بنەمای ڕێگاچارەسەر ماف و یاسایە. بەس وتنی "خۆتان بەدەستەوە بدەن " نە لەگەڵ دادپەروەری و نە لەگەڵ ئاشتی تەبایە.
بەکرخان پاگەندەی کرد کە لایەنی سووری ڕۆحی ڕێککەوتنی 10 ی مارسی پێشێل کردووە: لە ڕەوتی نووسینی دەستووری کاتی و دیاری کردی حکومەت و سەرۆکەکەی؛ لەگەڵ کوردەکان، درۆزییەکان، عەلەوییەکان و تورکمانەکان ڕاوێژ نەکرا ، ئەوە چۆن لەگەڵ ڕێککەوتنی 10 ی مارس تەبایە؟

تونجەر بەکرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە کاردانەوە بە هەڕەشەی "ئۆپراسیۆنی سەربازی" لەلایەن دەوڵەت باخچەلیەوە وتی: چارەسەری پرسەکان بە گفتوگۆ و مافی یەکسان مومکینە، نەک بە ئەوەی کە لە زەینەکاندا کۆنە ماوەتەوە.
Your Comment